English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپۆزسیۆنی توركیا دژی لادانی سێ سەرۆك شارەوانیی باكوور هاتە دەنگ
2019-08-19 [01:37 AM]

ZNA-- هه‌ولێر


جەهەپە كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە، لەبارەی دوورخستنەوەی هەرسێ سەرۆك شارەوانیی ئامەد، مێردین و وان هاتە دەنگ، حكوومەتی توركیای بە فاشیست ناو برد و رایگەیاند ئەكەپە سەلماندی لایەنگری دیموكراسی نیە.


ئۆزگوور ئۆزێل سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە لەناو پەرلەمانی توركیا لە پێگەی خۆی لە تویتەر هێرشی توندی كردە سەر حكوومەت و بە فاشیست ناوی برد.


ئۆزێل لە نووسینەكەیدا رایگەیاندووە دەسەڵاتی توركیا بە لەكارلادانی سەرۆك شارەوانیەكانی ئامەد، مێردین و وان، بوونی خۆی لەناو كایەی سیاسی خستە ژێر پرسیارەوە و دەرگای بە ڕووی گفتوگۆیەكی گرنگ كردەوە.


هەروەها نووسیویەتی "دەسەڵاتی ئەكەپە لە توركیا، ئەمجارە دیموكراسی هەڵنەبژارد، بەڵكو فاشیستبوونی هەڵبژارد".


جگە لە ئۆزێل چەند كەسایەتیەكی سیاسیی تریش لە توركیا دژی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوەخۆی توركیا وەستانەوە و بە بڕیارێكی نادیموكراسیان وەسف كرد.


چاوەڕوان دەكرێ ئەمجارە جەهەپە بە فەرمی دژی ئەو هەڵوێستەی حكوومەت بێت و دژی لادانی سەرۆك شارەوانیەكان بوەستێتەوە.





ئەم هەواڵە 2212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad