English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
2019-08-19 [03:44 AM]

ZNA-هەولێر


داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان 

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە . حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا  هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبرێت و نیگەرانە لەو بوردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان  . لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین ڕەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و  چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتێانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 ی ئابی 2019





ئەم هەواڵە 3964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad