ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای وڵات یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ستگیر كرا.
له بهیانناكهی وه‌زراه‌تی ناوخۆ باسی له‌وه كردوه، له بۆسه‌یه‌كی توندتۆڵی مه‌فره‌زه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی فرقه‌ی حه‌وت و به هاوكاری فه‌وجی یه‌كی لیوای پیاده‌ی 29 به پشتبه‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری ورد، توانرا یه‌كێك له تیرۆرسته‌كان له شارۆچكه‌ی هیتی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر بكرێت.
وتیشی، ئه‌و تیرۆرسته پێش پرۆسه‌ی رزگاركردن، پۆستی ئه‌میری سه‌ربازی كه‌رتی هیتی هه‌بووه، به‌یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی داده‌نرێت، باوكی چه‌ند تیرۆرستێكه، یه‌كێك له كوڕه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراوه، یه‌كێكی دیكه له كوڕه‌كانی له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه، كوڕی سێیه‌میشی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتووه دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێك له شه‌ڕه‌كان بریندار بووه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، ئه‌و ده‌ستگیر كراوه، چه‌ند خێزانی ده‌ركردوه و كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناچار كردوه ته‌وبه بكه‌ن و چه‌كه‌كانیان لێوهبگرێتهوه و چه‌ندین گه‌نجی به زه‌بری هێز هێناوه‌ته ریزه‌كانی رێكخراوی داعش، وتیشی، ئه‌و ده‌ستگیركراوه به گرنگترین داواكراو له‌لایه‌ن دادگاوه داده‌نرێت، پرۆسه‌ی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌شی به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر بووه.
ئەم هەواڵە 7333جار خوێندراوەتەوە |