English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای عێراق دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كان ڕاده‌ستی پۆلیس ده‌كات
2019-08-20 [05:36 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سوپای عێراق به‌نیازه‌ له‌ناو شاره‌كانی بكشێته‌وه‌ و دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كان راده‌ستی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی رێوشوێنه‌كانی كشانه‌وه‌ی سوپا له‌ ناو شاره‌كان و راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ گفتوگۆیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌و جۆره‌ش دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست هێزه‌ جیاوازه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق".

به‌هۆی شه‌ڕی داعش و تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كان، سوپای عێراق ناچار بوو بێته‌ ناو شاره‌كانی عێراقه‌وه‌ و دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شیان له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش، هێشتا سوپا به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناو شاره‌كان.

 





ئەم هەواڵە 7195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad