English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی هه‌رێم: چه‌ندین هاووڵاتیی بیانیمان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیركردوه‌
2019-08-20 [05:52 AM]

ZNA-هەولێر


رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم راگەیاند، له‌ دوای ساڵی 2016 چه‌ندین هاووڵاتیی بیانی به‌ تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ تیرۆریستان كوردستانیان كردبووه‌ ئامانج بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی و تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێم، له‌ دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان زیاتر كرابووه‌ ئامانج، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانیان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ سه‌دان كه‌س به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌ و به‌شدارییان له‌ شه‌ڕه‌كانیشدا كردبوو، ژماره‌یه‌كیشیان ئافره‌ت و مێردمنداڵ بوون.

زێباری گوتیشی: له‌ دوای ساڵی 2016 چه‌ندین هاووڵاتیی بیانی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ تیرۆره‌وه‌ ده‌ستگیر كراون كه‌ خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی، سووری، ئێرانی، چینی، ئه‌مریكی، جه‌زائیری و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ن و به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون و به‌شێكیان راده‌ستكراونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوسی به‌ڕه‌گه‌ز ژاپۆنی، "كۆسوكی سۆنیۆ كا"، به‌ تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، كه‌ له‌ساڵی 2000دا بوه‌ته‌ موسڵمان و ناوی خۆی كردووه‌ته‌ شامی، دواتر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ژاپۆن نێردرایه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی.

رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كراون و سزا دراون وتی: به‌پێی ئاماری لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان 677 كه‌س به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كراون، له‌وانه‌  30 ئافره‌ت، 22یان ڕاگیراون و 8یان سزا دراون، هه‌روه‌ها 6 نه‌وجه‌وانیش به‌ هه‌مان تۆمه‌ت ڕاگیراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ 37 به‌ندكراوی پیاو به‌ له‌ سێداره‌دان سزا دراون، به‌ڵام له‌ ساڵی 2019 هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دان بۆ به‌ندكراوان ده‌رنه‌چووه‌.





ئەم هەواڵە 2662جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad