English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه‌ ڕێگای سلێمانی - ده‌ربه‌ندیخان داخرا
2019-08-20 [06:11 AM]

ZNA-هەولێر


به‌هۆی ڕووداوێكه‌وه‌ له‌سه‌ر شاخی به‌رانان ڕێگای سلێمانی - ده‌ربه‌ندیخان ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی ڕێگاكه‌ دروست كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ربه‌ندیخان - سلێمانی له‌سه‌ر شاخی به‌رانان، كه‌ تێیدا ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ په‌رژینی ڕێگاكه‌دا، پاشان له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ مه‌قه‌سی كردووه‌ و ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی ڕێگاكه‌ دروست كردووه‌".

باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئێستا تیمه‌كانی هاتوچۆی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌ هه‌وڵی ڕێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌دان.





ئەم هەواڵە 3457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad