English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەولێر دەکات
2019-08-20 [12:46 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت، داعش کۆتایی نەهاتووە و لە هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکانیش بەردەوام دەبین و بڕیاریشه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.

نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر، وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا کۆبووەتەوە، کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەشداری و هاوکارییەکانی حکوومەتی بەرلین، بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش کراوە.

لە کۆنگرەیەکی هاوبەشیشدا لەگەڵ نەجاح شەمەری هاوتا عێراقییەکەی، وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە و لەسەر پشتگیرکردنی هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبین.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24ش بڕیارە ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر، وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هەولێر بکات.





ئەم هەواڵە 2278جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad