English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كونسلی فه‌ره‌نسا: به‌ڵێن ده‌ده‌م له‌ئه‌ركی تازه‌م وه‌ك بالوێزی وڵاته‌كه‌م له‌یه‌مه‌ن ببمه‌ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش
2019-08-20 [12:48 PM]

ZNA- هه‌ولێر


نه‌به‌ز ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌رو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ  دووشه‌ممه‌ 20 ى 8 ى 2019 د.پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كارۆباری ئایینی پێشوازی كرد له‌ (دومینیك ماس) كونسڵی گشتى ووڵا تى فه‌ره‌نسا 


كونسلی فه‌ره‌نسا به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هاتنی كاره‌كانی و گه‌رانه‌وه‌ بۆ ولاتی فه‌ره‌نسا مه‌به‌ست سه‌ردانى به‌رێزیان به‌ بۆنه‌ى ته‌واو بوونىئه‌ركه‌كانى بووه‌ وه‌ك كونسوڵى فه‌ره‌نساو گه‌رانه‌وه‌ى بۆ وڵا ته‌كه‌ى. 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی سوپاسی هه‌لوێستی به‌رگرییه‌كانی دانه‌براوی ولاتی فه‌رنسای كرد له‌ هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، له‌ هه‌مان كات خوشحاڵى خۆی نیشاندا كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردووه‌ وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه‌ كاریان كردووه‌ تایبه‌ت له‌ بوارى په‌ره‌ پێدانى قوتابخانه‌كانی فه‌ره‌نسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵنیشان دا كه‌ له‌ داهاتوش به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر پشتگیری كردن له‌ قوتابخانه‌كانی فه‌ره‌نسی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولا.


نه‌به‌ز ئیسماعیل راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ له‌دیداره‌كه‌دا  كونسلی فه‌ره‌سنا دومینیك ماس سوپاسی پشتگیر و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی دكتور پشتیوان سادق وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده‌ و ئیستای ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ سالی كردنم پشتیوانێكی باشمان بووه‌ و په‌یوه‌ندى به‌رده‌واممان هه‌بوو به‌ خۆشحالیه‌وه‌ كاره‌كانمان به‌ ئه‌وپه‌رى هه‌ماهه‌نگیه‌وه‌ راپه‌راندووه‌. 

گوتیشی من ئیستا هاتوم خوا حافیزیتان لێبكه‌م وه‌ك وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنیشتان بۆ ده‌خوازین له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، 


هه‌روه‌ها كونسلی فه‌ره‌نسا گوتیشی به‌ڵین ده‌ده‌م له‌ كاره‌ نوێیه‌كه‌م كه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بم له‌ دورگه‌كانی سێشین له‌ خواروی وڵاتی یه‌مه‌ن وه‌ك بالوێز ده‌ست به‌كار ده‌بم و ببمه‌ نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانێكی باشی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم ده‌بم.

 

1

 





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad