English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە دیمبلی توڕەن 
2019-08-20 [12:51 PM]

ZNA- ھەولێر



 
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەست بە نیگەرانیەکی زۆر دەکەن دوای پێکانی عوسمان دیمبلی و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی پێنج ھەفتە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، دوای ئەوەی دیمبلی لە یاری نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بیلباو تووشی پێکان ھات، پزیشکانی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لێکرد رۆژی شەممە ئامادە بێت بۆ پشکنین، بەڵام دیمبلی تا رۆژی دووشەممە پشکنینی ئەنجام نەداوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوای پشکنینەکان دەرکەوت  دیمبلی پێکانی لە بەستەرەکانی قاچی چەپەی ھەیە و پێویستی بە پشوو دەبێت بۆ ماوەی پێنج ھەفتە ، ئەمەش بەرپرسان و پزیشکانی یانەی بەرشەلۆنە توڕەکردووە ، چونکە درەنگ کەوتنی دیمبلی لە ئامادەبوون کێشەکەی زیاتر کرد . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە ئێستادا ھێلی پێشەوەی یانەی بەرشەلۆنە تەنھا ئەنتوان گریزمانی ماوە ، چونکە دیمبلی و سوارێز پێکانیان ھەیە و میسی ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوە بەڵام دیار نییە کەی دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad