English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تووشبووانی ئایدز له‌ عێراق رێژه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه‌
2019-08-20 [12:53 PM]

ZNA- هه‌ولێر


حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز لە عێراق زیاد بووە و بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای زیقار دەڵێت: "لە ساڵی ٢٠١٩ دا حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز دوو بەرامبەر زیادیکردووە".

دکتۆر حەیدەر حەنتوش، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی زیقار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتوویەتی: "ساڵی رابردوو لە سنووری پارێزگاکەدا تەنھا ٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدزمان ھەبووە، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە ١٠ حاڵەت".

ھەروەھا گوتوویەتی: "تەندروستی پارێزگاکە کار بۆ گرتنەبەری ریوشوێنی زیاتری خۆپارێزیی دژی نەخۆشییەکە دەکات و رێنمایی و ئامۆژگاریی ھاووڵاتیان دەکات بۆ ئەوەی مەکینەی سەرتاشین و ھیچ کەرەستەیەکی دیکە کە لە رێگەیەوە خوێن بگوازێتەوە بە ھاوبەشیی بەکارنەھێنن".

یەکێکی دیکە لە ھۆکارەکانی زیادبوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکەی بۆ چوونە دەرەوەی ھاووڵاتیان و گەڕانەوەیان لە وڵاتانی دیکە و ئەنجامنەدانی پشکنینی پزیشکی و ھەڵسوکەوت و مومارەساتی نەگونجاو و ئەنجامدانی نەشتەرگەری وەک تاتۆ و کەڵەشاخ (حیجامە) گەڕاندووەتەوە.





ئەم هەواڵە 7072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad