English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە: سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکان بەھۆی کەموکووڕیی پرسیارەکانەوە سزا دراون
2019-08-20 [12:57 PM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، بەھۆی ئەو کەموکووڕیانەی لە پرسیارەکانی ئەزموونی ئەمساڵی ١٢ی ئامادەیی ڕوویان داوە سێ کەس سزا دراون و دەشڵێ، لەمەودوا وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی، دووبارە نەبێتەوە.

بورھان ئەرگوشی، ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی دەرکەوت لە ئەزموونەکانی نیشتمانیی ١٢ی ئامادەیی ھەندێ کەموکووڕی ھەیە و بەوھۆیەوە نیگەرانیی قوتابیانی لێ کەوتەوە، وەزارەتی پەروەردە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و بەوردی لەسەر ئەو پرسە ڕاوەستا، چونکە وەزارەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە بەرپرسە لە ھەر کەموکووڕییەکی کە ڕوو بدات."

ڕاوێژکارەکەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری کارگێڕی و یاسایی، وەزارەتی پەروەردە سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکانی سزا داوە بەھۆی ئەوەی ئەوان بەرپرس بوونە لەو کەموکووڕییانەی لە ئەزموونەکانی ١٢ی ئامادەییدا ڕوویان داوە و بەپێی یاسا سزا دراون."

بورھان ئەرگوشی دەڵێت: "مەبەست لە سزادانی ئەندامانی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکان بۆ ئەوە بووە جارێکی دیکە ئەوەی ڕووی دا لە کاتی دانانی پرسیارەکاندا دووبارە نەبێتەوە و وەزارەت کار بۆ ئەوە دەکات جارێکی دیکە ئەو ھەڵانەی ئەمساڵ ڕوویان دا بۆ ساڵانی داھاتوو دووبارە نەبنەوە و وەزیری پەروەردە ڕۆژانی ڕابردوو چەند بڕیارێکی لەو بارەیەوە دەرکردووە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی خستووەتە ژێر بەرپرسیارەتییەوە."

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad