English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كێتی ئه‌وروپا: لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئامه‌د، مێردین و وان جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌
2019-08-20 [01:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی ئامه‌د، مێردین و وان نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌و هه‌نگاوه‌ سه‌ركوتكارانه‌ی توركیا به‌ به‌هانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسم

نوێنه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی ئه‌و یه‌كێتییه‌ی له‌باره‌ی ده‌ركردن و ده‌ستگیركردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و دانانی قه‌یووم له‌ شوێنیان ده‌رده‌بڕێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌ بێبه‌شكردنی هاووڵاتیان و ده‌نگده‌رانه‌ له‌ دیاریكردنی نوێنه‌ری سیاسییان و لێدانه‌ له‌ دیموكراسی و زیان به‌ دیموكراسی ده‌گه‌یه‌نێت

راشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیك و ئازادی 31ی ئادار ده‌باته‌ ژێر پرسیار، به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت سیاسینه‌

به‌ره‌به‌یانی دوێنێ به‌ بیانوی كاركردنیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیەكی لێپرسینەوە، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئامەد و وان و مێردین له‌ كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه‌ و له‌ شوێنیان قه‌یووم دانران

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ش سزای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، کودەتایەکی سیاسیمان بەسەردا کراوه‌ و دژی دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانمان دەوەستینەوە.

 





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad