ZNA- ھەولێر
یانەی یۆڤانتس ھەوڵدەدات لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی یۆڤانتس پلانی داناوە دوای گەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە و فرۆشتنی دیبالا بە یانەی پاریس سانجێرمان ، گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێز مۆربکات .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، فابیۆ باراتیتشی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتس ، لە شاری بەرشەلۆنە بووە و گفتوگۆی لەسەر گواستنەوەی سوارێز بۆ خانمە پیرەکە کردووە .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر ھاتوو نەیمار گەڕایەوە بەرشەلۆنە و دیبالا چووە یانەی پاریس سانجێرمان ئەوا ئەرکی یانەی یۆڤانتس لەگرێبەست کردن لەگەڵ سوارێز ئاسانتر دەبێت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7576جار خوێندراوەتەوە |