English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوستراڵیاش دەبێتە هاوپەیمانی ئەمەریكا بۆ پاراستنی ئاوەكانی كەنداو
2019-08-21 [06:00 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕای گەیاند، وڵاتەکەی لەسەر داوای ئەمریکا بە هاوپەیمانی سەربازی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێران پەیوەست دەبێت کە ئامانجی دابینکردنی ئەمنیەت و ئاسایشی ئاوەکانە لە کەنداو و گەرووی هورمز.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ ئابی ٢٠١٩، سکات مۆریسۆن، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئاشکرای کردووە: "هەڵوێست و سیاسەتی ناسەقامگیری دەبنە مەترسی و هەڕەشە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئوسترالیا لە ناوچەکە".

بە گوتەی مۆریسۆن، دەوڵەتی ئوسترالیا بڕیاری داوە لەبەر بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی، لەگەڵ هاوپیەمانە نێودەوڵەتییەکانی هاوکاری بکات.

برایان هۆک، سەرۆکی گرووپی کاری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوێنێ سێشەممە ئاشکرای کردووە تاکوو ئێستا ٣٠ وڵاتی جۆراوجۆر ئامادەییان دەربڕیوە بە هاوپەیمانی سەربازیی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاوەکانی کەنداو پەیوەست بن، تاکوو ئیستا بەریتانیا، بەحرێن و ئیسرائیل بە فەرمی پەیوەست بوون.

 





ئەم هەواڵە 4876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad