English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سعوودیە گەشت‌کرنی ئافرەتان ئازاد کرد
2019-08-21 [11:18 AM]

ZNA - هەولێر


لە سعوودیە، بۆیەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، رێگە بە ئافرەتان دەدرێت بەبێ مۆڵەتی پیاوان گەشت بكەن.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعوودیە بڵاوكردەوە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاشكرایكردووە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت و باری شارستانی و سەرجەم لقەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ناوچەكانی سعوودیە دەستیانكردووە بە جێبەجێكردنی هەمواركردنەكانی سیستەمەکانی بەڵگەنامەی گەشتكردن و باری شارستانی.

بەگوتەی سەرچاوەكە لە چوارچێوەی هەمواركردنەكاندا، بۆیەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، رێگە بە ئافرەتان دەدرێت بەبێ مۆڵەتی پیاوان گەشت بكەن.

لەو بڕیارنامەیەی لە دووی ئەم مانگەدا لە رۆژنامەی فەرمی سعوودیەدا بڵاوكرایەوە، پێشنیازی ئەوە كرابوو كە هەمان ئەو مافانەی دراون بە پیاوان لە دەركردنی پاسپۆرت و گەشتی دەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی پیاوان وەك باوك، هاوسەر، برا و تەنانەت كوڕ، بە ئافرەتانیش بدرێت.

 





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad