ZNA - هەولێر
ئەسعەد مورشدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی روژی چوارشەممە٢١ی ئاب هۆشداری لە بەکارهێنانی پرسی هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە کەسییەکان دەدات.
مورشدی دەڵێت: تەڵال زوبعی هەندێک کێشەی لەگەڵ پەرلەمان هەبوو، هەڵگرتنی پارێزبەندییەکەشی پەیوەندی بەو کێشانەوە هەیە.
ئاماژەی بەمەشداوە، 12 پەرلەمانتار تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵیان لەسەرە و پێویستە پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەش هەڵبگیرێت.
دوێنێ سێشەممە پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای ئەنجوومەنی دادوەری پارێزبەندی لەسەر تەلال زوبعی، پەرلەمانتاری سوننە هەڵگرت.
ئەم هەواڵە 6871جار خوێندراوەتەوە |