English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا ... یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی نقوومبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی موسڵ ده‌ستگیر كرا
2019-08-21 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی رووداوی وه‌رگه‌ڕانی كه‌شتییه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیر كرا.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاندوه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا و به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد توانیان تۆمه‌تبارێك هه‌ڵاتووی شاری موسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌ رووداوی نقومبوونی كه‌شتییه‌كه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه‌.

رۆژی 21ی‌ ئازاری‌ 2019، كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری‌ له‌ شاری‌ موسڵ به‌ زیاتر له‌ 250 گه‌شتیاره‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وت و به‌وهۆییه‌وه‌ زیاتر له‌ 175 كه‌س خنكان و بێسه‌روشوێن بوون.





ئەم هەواڵە 7387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad