ZNA- ھەولێر
کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی یۆڤانتسی دەڵێت ، ھەموو کات یانەی یۆڤانتسم خۆشوویستووە .
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی رۆنالدۆ رایگەیاند : لەوانەیە ساڵی داھاتوو واز لە یاریکردن بھێنم و لەوانەشە تا تەمەنی ٤٠ – ٤١ ساڵی بەردەوام بم .
رۆنالدۆ گووتیشی : لە ئێستادا لە رووی دارایی پێویستم بە تۆپی پێ نییە ، چونکە بارودۆخی داراییم باشە و لە ئێستاشدا لە بارودۆخێکی زۆر باش دەژیم .
رۆنالدۆ راشیگەیاند : دوای ئەوەی لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا سەرکەوتنم بە دەستھێنا ، روومکردە یانەی یۆڤانتس ، چونکە ئەو یانەیەم خۆش دەوێت و ھەموو کات ھەوڵدەدات نازناوەکان بەدەست بھێنێت .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7747جار خوێندراوەتەوە |