English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانجێرمان ئەستێرەکەی ریال مەدریدی دەوێت 
2019-08-21 [03:34 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی ریال مەدرید . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەڕەنسا ، بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان ھەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ کیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، تۆماس تۆخێل راھێنەری یانەی پاریس سانجێرمان متمانەی بە تواناکانی گۆڵپارێزی ئێستای پاریس سانجێرمان ئالفۆنس ئاریۆلا نییە و داوای گۆڵپارێزێکی بە تواناتری کردووە . 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، نرخی گواستنەوەی کیلۆر ناڤاس لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ٢٠ ملیۆن یۆرۆیە و یانەی پاریسیش ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بدات . 

ناڤاس لە ماوەی راھێنەرایەتی زێدان توانی سێ جار نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی شاھانە بەدەست بھێنێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad