English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی دەکرێت بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق کورتی بهێنێت
2019-08-21 [05:27 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی كورتھێنانێكی گەورە لە پرۆژە بودجەی ٢٠٢٠ ی عێراق دەكات.

عەبدولھادی ئەلسەعداوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكات لە پرۆژەی بوودجەی ساڵی داھاتووی عێراق كورتھێنانێك بەبڕی ٧٢ ترلیۆن دینار تۆمار بكات. ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر دابینكردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییە گرنگەكان بۆ سەرجەم پارێزگاكان و وەزارەتەكان دروست دەكات.

ئەم ئەندامە‌ی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، دانانی پلانی خراپ و بەھەدەردانی پارەیەكی زۆر بێ ئەوەی ئاوڕێك لە پرۆژە بودجەكە بدرێتەوە، ھۆكارێكن كە ئەو كورتھێنانە تۆماربكرێت.

 كورتھێنانەكە بۆی ھەیە ئەركی حكومەت قورستر بكات و لە ئەنجامدا روو لە وەرگرتنی قەرزی نێوخۆ و دەرەكی دەكات كە ئەمەش دۆخەكە قورستر دەكات و دەبێت لە ساڵانی داھاتوودا سەرجەم قەرزی وەرگیراو بداتەوە.





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad