English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی هیوای رۆژانی سەخت بۆ ئایندەیەكی رووناك
2019-08-22 [06:52 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


چەند ساڵەی ئەزموونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی لە حوكمرانی كوردستاندا, دەكرێ بە پڕشنگدارترین ماوەی زێڕینی زیاتر لە ماوەی چەند ساڵەی حوكمڕانیكردنی لە نێو حكومەتی هەرێمی كوردستانی دابنێین. گرنگی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ حومكرانی هەرێمی كوردستان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە, بەم سەرۆكایەتیكردنی لە ماوەی توانی پڕۆسەی لەیەكگەیشتن و ساڕێژكردنی برینەكان بە جۆرێك هەتوان بكات كە جیاوازییەك نەهێڵێ, لە نێوان تێكڕای لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بە گشتی و , هەردوو لایەنی سەرەكی لە حكومەتی هەرێم بە تایبەتی, بەم مانایە رێزدار نێچیرڤان بارزانی زەروورەتێكە بۆ ئەم قۆناخە كە ئەو درزانەی دروست بووبوون ئەو ئێستا بۆیەكی هێناونەتەوە كە ئەو پێكوەنووسانە پێویستیان بە كاتی زیاتر هەیە, دەنا وەكوو پشكۆی ژێر خۆڵەمێش چۆن بە كزەبایەك پشكۆكان دەگەشێنەوە, ئاوا بە گوتارێك یا بە رەفتارێكی توندڕەوانە درزەكان لێكدەبنەوە, ئەم هاوسەنگی راگرتنە زەروورەتێكە بۆ ئێستاو ئایندەمان, كە ئێستا رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئەو مۆركە حزبییەی لەناو كاروبارەكانی حوكمرانی بەتەواوی كاڵ كردۆتەوە, تەنها بەم رێگایەش دەگەین بە سبەینێی رووناك. سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە نەك تەنها زۆر گرنگە, بەڵكو زەروورەتێكە كە گفتوگۆ هەڵناگرێت, ئەمە لە كاتێكدا هەرچوار دەورمان لەگەڵ بەرژەوەندییەكانمان ناكۆكن و هەمیشە گرفتی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و..هتدمان بۆ دروستدەكەن. لەمەشیاندا رێزدار نێچیرڤان بارزانی هەمیشە ویستوویەتی و هەوڵی داوە نەك تەنها لەناوخۆی كوردستان بەڵكو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەریش گرفتەكان خاو بكاتەوەو بوارێك بۆ لەیەكگەیشتن و دیالۆگ بڕەخسێنێ.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لە كاركردنیشیدا كاسێكی پراگماتیكەو بڕوای بە كەسی بەرهەمهێنەر هەیە, ئەمە لە كاتێكدا وڵاتەكەمان وێرانەیەو سەرلەنوێ بونیاد دەنرێتەوە, دڵنیام لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوویدا قۆناخێكی تر دەبێت لە ئەزموونی حوكمڕانی دا, كە دروستبوونی عەقڵیەتی دامەزراوەیی و بەرەو بە دەوڵەتبوون چوون, لە مێشكی هەر تاكێكی كوردا دەچێنرێ, كە چار نییە, لە ئێستاشدا سەرۆكی حكومەتی نوێی كوردستان رێزدار مەسروور بارزانی , دەبێتە تەواوكەری بەرنامە دوور مەوداكەی, كە خۆی لە یەكبوونی كوردو عەقڵی موئەسەساتی و دەوڵەتی فرە بۆچوون و دیموكرات و شەفاف وئاوەدان دەبینێتەوە. سەرجەم ئەو تایبەتمەندییە بەرزانە و ئەو ئاكارە پڕ‮ ‬ئەتەكێتانە لە كەسایەتی‮ ‬بەڕێز نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەدی‮ ‬دەكرێن‮. ‬ئەو بە كەسێك ناسراوە،‮ ‬كە خۆشەویستییەكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ زانست و مەعریفە هەیە و بێوچان هەوڵ دەدات لە پێناو زیاتركردنی‮ ‬زانیاری‮ ‬خودی‮ ‬و فراوانتركردنی‮ ‬ئاسۆی‮ ‬هزریی‮ ‬و بەردەوام بە هزرێكی‮ ‬تیژ دەڕوانێتە گۆڕانكارییە سیاسییەكانی‮ ‬ژینگەی‮ ‬ناوخۆ و هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و بە لێكدانەوەی‮ ‬ژیرانە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتییەوە كار بۆ ئاراستەكردنی‮ ‬كەشتی‮ ‬هەرێم دەكات،‮ ‬تا لە كەنارێكی‮ ‬ئارام‮ ‬لەنگەر بگرێت‮. ‬هەروەها بێ وچان كار دەكات،‮ ‬تا كۆمەڵگای‮ ‬كوردستانی‮ ‬خاوەنی‮ ‬ئاسایش و پێكەوە ژیانی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬بێت‮رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ، تەواوی سەركەوتنە ئابوری و ئیداری و سیاسەكانی حوكمەتی هەرێم شانازیەكەی بەر نێچیرڤان بارزانی دەكەوێت،پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی كوردستان و بەبازاڕكردنی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە لەناوچون پاش 16ی ئۆكتۆبەر ی 2017بەرهەمی دیبلۆماسیەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانیە،لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم بەكەسایەتیەكی دیپلۆماسی و لەسەرخۆ پێناسە دەكرێت،ڕۆڵێكی گرینگی گێڕاوە لە نزیكبوونەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەكان،سەرەڕای ئەو هەموو ناكۆكیەی نێوانیان بەهەوڵی نێچیرڤان بارزانی گۆڕان و پارتی و یەكێتی دواجار گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو،جگە لەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پاڵپشتیەكی بەهێزی لێ دەكرێ،وەكوو بینیمان لەسەروبەندی شانزەی ئۆكتۆبەر و هەوڵی چەند لایەنێك بۆ درووستكردنی حوكمەتی كاتی و ڕوخاندنی حوكمەتی هەرێم وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەفەرمی ئاشكرای كرد كە پاڵپشتی لە حوكمەتێك دەكات بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی.بەمەش پیلانی ئەوانی دیكە پوچەڵ بۆیەوە.دوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆكایەتی سەروك بارزانی نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی پێدرا و لەو ماوەیەدا توانیویەتی مومارەسەیەكی باشی ئەو پۆستە بكات.
ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوەڕوان دەكەن دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەكان و بەهێزكردنی ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لەو ڕوداوانەی بڕیارە لەناوچەكەدا ڕووبدەن،بەدەر لەوە سەرۆكایەتی هەرێم ببێت بەچەترێك كە هەموو دەنگ،و ڕەنگە جیاوازەكانی تێدا كۆببێتەوە.لەئێستادا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەموو لایەنە دەرەكییەكان لەئاستێكی باشدایە، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی. لەو بڕوایەشدام، پەیوەندیییەكان باشتریش دەبن.كەسانێك كە خاوەن ئەو ئەزموون و پێگە گرنگ و بەرچاوە بێت، چ لە ناوەوە یا لە سەر ئاستی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی ، لە وەرگرتنی ھەر پۆستێكیتر جێگای خوشحاڵی ومتمانەی گەلەكەی وەدەست دەھێنێت و دەبێتە مایەیی ئەو پەڕی شانازی و سەرفرازی





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad