English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جلوبەرگی بێ قۆپچە لە ئێران قەدەغەکرا
2019-08-22 [07:31 AM]

ZNA-هەولێر


ئێران له‌چوارچێوه‌ی یاسای جل پۆشین و سه‌رپۆشی زۆره‌ملێ دا به‌رهه‌مهێنانی مانتۆی (جلی ژنان بۆ ده‌ره‌وه‌) بێ قۆپچه‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد.

لە هەواڵێکی ئاژانسی کارێکارانی ئێران ناسراو بە لینا هاتووە، حەبیب تەهماسبی،  سەرۆکی یەکێتی بەرگدروی پیاوان و ژنانی ئێران رایگەیاندووە ''دوورینی هەموو جۆرە جلوبەرگێکی دەرەوەی ئافرەتان بەبێ قۆپچە قەدەغە کراوە''.

هاوکات ته‌هماسبی ئاماژەی بەوەداوە کە هیچ جۆرە سنوردارکردنێک بۆ جلوبەرگی پیاوان لەئارادا نییە، لەسەر راسپاردەی یەکەی پۆلیسی چاودێری کاسبکاران بەرهەمهێنانی هەموو جلوبەرگێکی دەرەکی ئافرەتان بەبێ قۆپچە قەدەغە کراوە.

ئەوەش بە پاساوی ئەوەی کە ئەو جۆرە مانتۆ و باڵاپۆشیانە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئیسلامیدا ناگونجێت و هەرکەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارەش بکات شوێنی کارەکەی دادەخرێت.





ئەم هەواڵە 6256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad