English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ : پێویستە عێراق خۆی ھەرەشەکانی تیرۆرستانی داعش چارەسەر بکات
2019-08-22 [07:30 AM]

ZNA- ھەولێر


 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە پێویستە هەریەكە لە عێراق و ئەفغانستان، خۆیان كێشەی هەڕەشەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش چارەسەر بكەن.


ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی كە پێویستە لەسەر وڵاتان قورسایی شەڕكردن لەگەڵ داعش لە ئەستۆی خۆیان بگرن.


سەرۆكی ئەمرییكا لەمبارەیەوە ئاماژەی بە وڵاتانی وەكو رووسیا، پاكستان و ئێران كرد، كە خۆیان ڕووبەڕووی هەڕەشەكانی داعش بوونەتەوە و نەبوونەتە بارگرانی لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.


ترەمپ هەروەها گوتیشی لە قۆناخێكی دیاریكراودا، دەبێ وڵاتانی وەكو ئەفغانستان و عێراق، بەرپرسیارییەتی شەڕی داعش لە ئەستۆی خۆیان بگرن.





ئەم هەواڵە 5038جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad