English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماكرۆن: ئامادەی چارەسەری ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكاین
2019-08-22 [11:05 AM]

ZNA - هەولێر


ئیمانۆئێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریكا رایگەیاند و دەشڵێت چەند پێشنیازێكیان لەو بارەوە ئامادەكردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەیخەنە بەرباس.

ماكرۆن دەشڵێت، لە سەروبەندی كۆبوونەوەی گرووپی 7 لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە و پێشنیازەكانی پاریس بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و واشنتۆن دەداتە بەرپرسانی ئێران. سەرۆكی فەرەنسا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، چەند كاتژمێر بەرلە دەستپێكی كۆبوونەوەی گرووپی 7 كە لە شاری بیارتێزی فەرەنسا بەرێوەدەچێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبێتەوە.

رۆژی رابردووش جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، كۆتایی ئەم ھەفتەیە لەگەڵ ئیمانۆئێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و ژان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 4621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad