English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک ترامپ: پێویستە وڵاتانی دیکەش به‌شداری شه‌ڕی داعش بكه‌ن
2019-08-22 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕوسیا و پاکستان و ئێران، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ، وتی، پێویستە وڵاتانی دیکەش قورسایی شەڕی داعش لە ئەستۆ بگرن.

سێشەممەی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی، ڕێکخراوی داعش لە هەندێک لە شوێنەکان سەری هەڵداوەتەوە بەڵام تواناکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش زۆر کەمبوونەتەوە.

ئەو هێزانەی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لەم ساڵدا توانیان کۆتا شوێنی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعش لە سوریا کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، بەڵام لەو کاتەوە ترسی ئەوە هەیە داعش لە عێراق و سوریا سەرهەڵبداتەوە.

بەرپرسانی ئەفغانستان و ئەندامانی تاڵیبانی ئەفغانستان دەڵێن هەر ڕێکەوتنێک لەنێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی هەندێک لە چەکدارە توندڕەوەکانی تاڵیبان بچنە ناو ڕێکخراوی داعشەوە.

لە ساڵی 2014 دا ڕێکخراوی داعش لە ویلایەتی خوراسان لە ئەفغانستان سەری هەڵدا و لەو کاتەوە لەو ناوچانە و بەتایبەتی لە باکووری ئەفغانستان هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad