English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند سوودێكی نه‌زاندراوی پاقله‌
2019-08-21 [10:10 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پاقله‌ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ زۆرترین سوود و قازانجی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ و زۆریش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین و كانزاكان و جۆراوجۆره‌كان كه‌ سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی و له‌ زۆر نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "organicfacts" بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ باس له‌ سووده‌كانی پاقله‌ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، پزیشكان زۆر هۆشیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووه‌ك بخۆین، چونكه‌ گرینگییه‌كای زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پاقله‌یش یه‌كێكه‌ له‌ رووه‌كه‌ به‌سووده‌كان كه‌ له‌ چه‌ندان گرفتی ته‌ندروستی ده‌تپارێزێت گرینگترینیان ئه‌مانه‌ن:
 

یه‌كه‌م - ئێسك به‌هێز ده‌كات: بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ماده‌ی كالیسیۆم له‌ پاقله‌دا ئێسك به‌هێز ده‌كات و له‌ پووكانه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.

دووه‌م - نه‌خۆشی ئه‌نێمیا له‌ناو ده‌بات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاقله‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ماده‌ی ئاسن له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌مه‌یش به‌سووده‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نێمیا و له‌ناوبردنی.

سێیه‌م - پاقله‌ سووڕی خوێن چالاك ده‌كات ئه‌مه‌یش كۆلیستۆڵی زیان به‌خش ناهێڵێت.

چواره‌م - یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات.

پێنجه‌م - خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات دژ به‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان.





ئەم هەواڵە 8959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad