English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بڕیاری دا كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی ببرێتە دەرەوەی شارەكان
بەلەد، تەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنی حەشد
2019-08-24 [04:33 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشە، كۆبووه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی  ده‌ركرد، هاوكات پلانیش دەگیرێتەبەر بۆ بەرەو پێشچوونی هێزی ئاسمانی عێراق.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق تاووتوێی ژماره‌یه‌ك پێشهاتی تایبه‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كان كرد و تیایدا جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ فڕۆكه‌یه‌ك بەبێ بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ئاسمانی عێراق بفڕێت.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار درا به‌ گواستنه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌ك و تەقەمەنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و رێوشوێنی پێویستیش له‌و باره‌وه‌ بگیرێته‌به‌ر.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا هاتووە، وه‌زاره‌تی به‌رگری پلان و رێوشوێنی پێویست بۆ چه‌كداركردن و پێشخستنی هێزی ئاسمانی به‌ گوێره‌ی پێویستییه‌كانی دۆخی ئێستا و داهاتوو ده‌گرێته‌به‌ر.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ حكوومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌ پاراستنی ته‌واوی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناویشیاندا حه‌شدی شه‌عبی.

چەندین جارە كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی دەتەقێتەوە و دواین رووداویش لە 20 ئاب له‌ به‌له‌د كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ بۆردومان كرا .

 





ئەم هەواڵە 2488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad