English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادار بن، ئه‌م جۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ بۆ منداڵان نه‌كڕن
2019-08-24 [10:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

عیسمه‌ت محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه‌ له‌ گۆكایه‌كی ناوچه‌ی فه‌ره‌جئاوای شاری سلێمانی‌ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه.

وتی؛ شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ جۆری (فستقە)ه‌ و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار) له‌ به‌غداوه‌ هاورده‌ كراوه‌ و (16) هه‌زار و (8) سه‌د دانه‌یه‌، له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنین.

وتیشی؛ ئه‌مجۆره‌ شه‌ربه‌ته‌ له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به‌ منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ به‌كه‌ن له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به‌نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه‌ داوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad