English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی تورکیا و روسيا باسيان له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر ئیدلیب كرد
2019-08-24 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا ڤلایمێر پوتین ئه‌نجام داوه‌، رایگه‌یاندوه‌، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئیدلیب قه‌یرانێكی مرۆیی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، روسیاش ده‌ڵێت، هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له‌ رێگه‌ چاره‌ی قه‌یرانی سوریا كردوه‌.

دوێنێ هەینی ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سه‌رۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆكی روسیا ئەنجامداوە و پـێی راگه‌یاندووه‌، هێرشەکانی ڕژێمی سوریا و پـێشێلکاریـیەکانی لە ئاگربەستەکان لە ئیدلیب بۆیان هەیە ببنە قەیرانێکی مرۆیی گەورە.

سەرۆکایەتی ڕووسیاش لای خۆیەوە بەیاننامەیەکی لە بارەی ئەو پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیە بڵاوکردەوە. دەڵێت هەردوو سەرۆک باسیان لە ڕێگەچارەکان بۆ سوریا کردووە، لەوانە ئەو کارەی ڕووسیا و تورکیا و ئێران لە پاڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پـێکهێنانی لیژنەیەک بۆ نووسینەوەی دەستوری نوێی سوریا دەیکەن.

بەیاننامەکەی ڕووسیا باسی لەوەش کرد هەردوو سەرۆک تاووتوێی مەسەلەی سەقامگیری ناوچەکانی پارێزگای ئیدلیبیان کردووە لەگەڵ هەوڵەکانی دەدرێن بۆ نەهێشتنی هەڕەشە تێرۆرستیـیەکانی لەو ناوچانە سەرهەڵدەدنن. بەڵام بەیاننامەکە هیچ ئاماژەیەکی بۆ نیگەرانیـیەکانی تورکیا نەکرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad