English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای هه‌شت ساڵ، سوپای سوریا چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی كۆنترۆل كرده‌وه‌
2019-08-24 [11:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ هه‌ینی سوپای حكومه‌تی دیمه‌شق ژماره‌یه‌كی شارۆچكه‌ و گوندی دیكه‌ی كۆنترۆل كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ به‌ر له‌ هه‌شت ساڵ له‌ده‌ستی دا، له‌ هێرشه‌كانی بۆ باكوری رۆژئاوای وڵات دوایین پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری به‌رده‌وامه‌.

به‌م پێشڕه‌وییه‌ی سوپای سوریا كۆتایی به‌ بوونی ئۆپۆزسیۆن له‌ ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌ما ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ به‌ تازه‌ترین زه‌بر دوای چه‌ند شكستی یه‌كه‌ له‌ دوای یه‌ك له‌سه‌رتاسه‌ری سوریا داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌ كۆنترۆلكردنی ئه‌و ناچانه‌ش دووری نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و بنكه‌ی سه‌ربازی توركی له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هێزه‌كانی حكومه‌ت ناوچه‌ نزیكه‌كانی باشوری ئیلیب و حه‌مای بۆ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی بۆمباران كرد، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی ئاواره‌بوون روو ده‌دات، لای خۆیه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژییه‌كان له‌ مانگی نیسانی رابردووه‌ بووته‌ هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س.

پێشڕه‌وییه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیادا نییه‌، دوێنێ هەینی ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سه‌رۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆكی روسیا ئەنجامداوە و پـێی راگه‌یاندووه‌، هێرشەکانی ڕژێمی سوریا و پـێشێلکاریـیەکانی لە ئاگربەستەکان لە ئیدلیب بۆیان هەیە ببنە قەیرانێکی مرۆیی گەورە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1822جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad