English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با شه‌ڕی دژی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند
2019-08-25 [06:01 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به‌ باڵی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌ رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه‌، پابه‌ندین به‌ فه‌تواكه‌ی كازم حائری مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، چونكه‌ بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له‌ عێراق حه‌رام كردووه‌ و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش زه‌مینه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی نوێیان سه‌پاندووه‌".

نه‌سر شه‌مه‌ری، جێگری ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ده‌ڵێت: "به‌رگریی عێراقی تۆكمه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ كاری خۆی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكات، ئێستاش فه‌توایه‌كی روونمان له‌ به‌رده‌سته‌ له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كانه‌وه‌ دراوه‌ له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌تواكه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین ئه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌ستمانه‌ له‌ رووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنین".

شه‌مه‌ری ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانن رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی نوێیان سه‌پاندووه‌ و باره‌گاكانی حه‌شد و جبه‌خانه‌كانی ده‌كه‌نه‌ ئامانج، ئێمه‌ش پابه‌ندین به‌ به‌رگریكردن له‌ خۆمان".

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با پاش فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كان، كازم حائرییه‌ كه‌ رۆژی 23/8/2019 گووتی: "مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ژێر هه‌ر ناوێكدا بێت له‌ رووی شه‌رعییه‌وه‌ حه‌رامه‌، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی جگه‌ له‌ به‌رده‌وامیدان به‌ به‌رگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌".

 





ئەم هەواڵە 6601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad