English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
2019-08-25 [10:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌شیر حه‌داد ئاشكرا كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق کۆببێتەوه‌، پرسی بودجه‌ تاوتوێ بكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەگاتە بەغدا، وتیشی، له‌ ئێستادا پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا چووە قۆناخێكی نوێوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە دوای پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق قۆناغێكی نوێ هاته‌ به‌رده‌م هه‌ردوولا، ئه‌و قۆناخه‌ش ھەنگاونانە بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها دەرفەتێكی باش لە عێراق ھاتووەتە پێش و هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پرسه‌كانی نێوان ھەولێر و بەغدا چاره‌سه‌ر بكرێت.

به‌شیر حه‌داد، روونی كرده‌وه‌، ئومێد ھەیە لە ماوەی مانگێك تا دوو مانگ گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بە ئامانج بگات، چونكە ئێستا لە بەغدا ئیش لەسەر بودجەی ساڵی 2020 دەكرێت و تا كۆتایی ئه‌مساڵ دەبێ بودجە ره‌وانه‌ی پەرلەمان بكرێت، ئەگەر لەو ماوەیەدا هه‌ردوولا نەگەنە رێككەوتن، تێپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق زۆر زەحمەت دەبێت.

 

 





ئەم هەواڵە 2125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad