English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق 50 ملیۆن دۆلاری گرێبه‌ستێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌
2019-08-25 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ عێراق ئه‌نجامی پێداچوونه‌وه‌ و وردبینی و پشكنینی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی له‌ گرێبه‌ستێكی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی حكومه‌ت و یه‌كێك له‌ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كان كراوه‌، ئاشكرای كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، تیمێكی تایبه‌تی بۆ پشكنین و وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی له‌ گرێبه‌ستی نێوان ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌‌ واژوو كراوه‌، پێكهێنا.

روونی كرده‌وه‌، هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كه‌ به‌رهه‌می هه‌بوو، توانرا 50 ملیۆن و 181 هه‌زار و 722 دۆلار بۆ كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ میانی ساڵه‌كانی 2017 تاكو 2019 خه‌رج كراوه‌، وه‌كو پشكی دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با خه‌رج كراوه‌.

وتیشی، كۆمپانیاكه‌ بڕیاری راگرتنی ماده‌ی (نه‌فسا) بۆ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه‌ راگرتووه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، به‌كار هێناوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كۆی گشتی پاره‌ی سزای سه‌پێنراوی سه‌ر كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كه‌ ده‌گاته‌ (58.240.527) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad