English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ تۆمه‌تی ڕفاندنی كچێك سێ كه‌س ده‌ستگیركران
2019-08-25 [12:09 PM]

ZNA-هه‌ولێر


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌تیمه‌كانى بنکەی پۆلیسی ئازادی سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کچێکیان ڕفاندبو.

پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە کچەکەی ڕفێنراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتباران کۆکردەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەماوەیەکی کەمدا توانرا دو تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ک، م - م، غ، م) دەستگیربکرێن.

دواتر توانرا تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن، ک، ق) دەستگیر بکرێت کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا کچەکەشی لەگەڵدا بووە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت ، لەئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٢١ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 





ئەم هەواڵە 2224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad