English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆنسێرتێکی مەیادە حەناوی هەڵوەشایەوە
2019-08-25 [11:08 AM]

هەولێر – ZNA


کۆنسێرتێکی خانمە گۆرانیبێژی سوری، مەیادە حەناوی هەڵوەشایەوە و هۆکارەکەی پەیوەندی بە باری تەندروستیی ئەو گۆرانیبێژەوە هەیە.

 

بڕیاربوو ئەو گۆرانیبێژە لە فێستیڤاڵی حەراجل لە لوبنان کۆنسێرتێک سازبکات، بەڵام دوو رۆژ بەر لە کۆنسێرتەکە، هەوڵی هەڵوەشانەوەی راگەیێندرا، میدیاکانیش هۆکارەکەی بۆ باری تەندروستیی ئەو گۆرانیبێژە دەگەڕێننەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە مەیادە حەناوی تەمەن 59 ساڵ، لە 8 ئەم مانگە لە شاری سەفاقس لە تونس، لە سەر تەختی شانۆ و لە کاتی گۆرانی گوتن، کەوت و کۆنسێرتەکەی بە دانیشتنەوە تەواو کرد.

 

حەناوی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، هۆکاری هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتەکە رێکەنەکەوتن بووە لەگەڵ رێکخەرانی کۆنسێرتەکە و رێکخەرانی کۆنسێرتەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هۆکارەکە رێکنەکەوتن بووە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێکەوتنی نێوان هەردوولا.

 





ئەم هەواڵە 8386جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad