English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاقیکردنەوەکانى کۆتایى توانستى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدەدرێت
2019-08-25 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەسەرپەرشتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسێنتەرەکانى زمانى زانکۆکان، (١٥٤٠) کاندیدى ماستەرو دکتۆراو خوازیارى نازناوى زانستى تاقیکردنەوەى ئاستى توانستى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدەدەن.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەیاوەرى ئه‌حمه‌د دزه‌یی سەرۆکى زانکۆى سەڵاحەددین/ هه‌ولێر و، ئامانج سه‌عید ڕاوێژکاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، نه‌ژده‌ت ئاكرێی بەڕێوەبەرى گشتى فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان، هۆڵى تاقیکردنەوەى کۆتایى توانستى زمانى ئینگلیزى لەسێنەرى زمانى زانکۆى سەڵاحەددین/هه‌ولێری بەسەرکردەوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەسەرکردنەوەى هۆڵى تاقیکردنەوەکان لەگەڵ مامۆستا و سەرپەرشتیارانى سێنتەر گفتوگۆى لەبارەى کەشى تاقیکردنەوەکان و چۆنیەتى بەڕێوەچونى تاقیکردنەوەکان کرد، هەروەک د. ئارام محمد قادر داواشى لە بەڕێوەبەر و کارمەندانى سێنتەر کرد کەشێکى گونجاو و هێمن و له‌بار بۆ  هۆڵەکان بڕخسێنن و، سەرجەم پێداویستیەکان دابین بكه‌ن.

لەمیانى گفتوگۆیەکیشدا لەگەڵ بەشداربوانى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى توانستى زمانى ئینگلیزى، کە کاندیدى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستین لە زانکۆکانى کوردستان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکەوە گوێى لە تێبینى و پێشنیازەکان گرت و، بەڵێنیدا لەپێناو بەهێزکردن و پێشخستنى ئاستى زمانى ئینگلیزى و ڕەخساندنى دەرفەت بۆ پەرەپێدانى خولەکانى سێنتەرى زمان هاوکارى تەواویان بێت، له‌ كۆتایشدا هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

لە سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەددین/ هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک، ڕاپەڕین، سۆران و گەرمیان) لە یەک کاتدا لەماوەى هەفتەیەکدا (١٥٤٠) کاندیدى ماستەرو دکتۆرا و خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لە ئاستەکانى (Advance , Upper-Intermediate, Intermediate, Pre-Intermediate, Elementary, Beginner) تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.





ئەم هەواڵە 3943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad