English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە باشووری کوردستان راگەیاند
2019-08-25 [12:22 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی سێ سەربازی لە باشووری کوردستان راگەیاند، لەگەڵ گیانلەدەستدانی 11 گەریلای پەکەکە.

بەگوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-3 لە باشووری کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە روویداوە، لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژراون و 7ی دیکەش برینداربوون.  

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هەروەها باس لەوە کراوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 11 گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان (لە ناوچەی حەفتانین لە سنووری زاخۆ) لەئەنجامی بۆردوومان و شەڕی دەستەویەخە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا پەکەکە هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

به‌یانیی ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راگه‌یاندراوێكی دیكه‌ی له‌ باره‌ی هه‌مان بۆردوومان له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانینی زاخۆ بڵاوكرده‌وه‌، لەو راگەیەندراوەدا باسی شەڕی دەستەویەخە نەکرابوو و تێیدا هاتبوو 9 گەریلا لە ئەنجامی بۆردوومانەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام هەپەگە رەتیکردەوە هیچ زیانێکی گیانیی هەبووبێت.





ئەم هەواڵە 4474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad