English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Toy Story لە سینەماکاندا
2019-08-25 [12:00 PM]

هەولێر – ZNA


داهاتی بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Toy Story گەیشتە یەک ملیار و 18 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سینەماکانی جیهاندا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 21 حوزەیرانەوە لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 426 ملیۆن و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 592 ملیۆن دۆلارە.

 

لەم بەرهەمەدا تۆم هانکس، ئانی پۆتس، کیانۆ ریڤز و پاتریشیا ئارکێت بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکان دەگێڕن.

 

بەشی نوێی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بووکەڵەکانی وۆدی و هاوڕێکانی دەبنە بەشێک لە یارییەکانی کچێک بەناوی بۆنی و لەوێدا یارییەکی دیکە دەردکەوێت بەناوی فۆرکی.





ئەم هەواڵە 6367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad