English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەدەگی دراوی بیانی لە بانکەکانی تورکیا دابەزیوە
2019-08-25 [12:38 PM]

​ZNA - هەولێر


یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیی تورکیا لە هەفتەی رابردوو ٢ ملیار دۆلار دابەزینی تۆمارکرد.

بە گوێرەی راپۆرتی هەفتانەی بانکەکە کۆی یەدەگی دراوی بیانی لە ٧٩ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٧٧ ملیار و٤٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

لە هەمان کاتدا بەھای یەدەگی زێڕیش بۆ ٢٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەو ئاستەش ٢٧٣ ملیۆن دۆلار زیاترە بەراورد بە هەفتەی رابردوو. بەڵام کۆی یەدەگی بانکی ناوەندی تورکیا لە زێڕ و دراوی بیانی بە نزیکەیی  ١٠٤ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزیوە، لە کاتێکدا ١٠٤ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بوو بەراورد بە هەفتەی رابردوو

لە راگەیێندراوی بانکەکەدا هاتووە، سەرەڕای ئەو دابەزینە، کۆی یەدەگی بانکی ناوەندی لە هەفتەی رابردوو بە نزیکەی 11.23% بەرزترە بەراورد بە لە ساڵی رابردوو تۆمارکرابوو.





ئەم هەواڵە 7726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad