هەولێر – ZNA
داهاتی فیلمی ئەنیمەیشن Angry Birds لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 13 ئەم مانگەوە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی گەیشتە 47 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە سینەماکانی ئەمریکا 17 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە و لە سینەماکانی جیهانیشدا 30 ملیۆن دۆلار.
لەم بەرهەمەدا جیسۆن سودیکیس، جۆش جاد، لیزلی جۆنز، بێل هارد و راشیل بلۆم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن سورۆب ڤان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
فیلمەکە باس لە ململانیێ نێوان بەراز و باڵندەکان دەکات و بەشێوەیەکی کۆمێدی رووداوەکان دەخرێنەڕوو.
ئەم هەواڵە 8284جار خوێندراوەتەوە |