ZNA- ههولێر سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا گەیشتنی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ کۆبوونەوەکانی لووتکەی جی٧ لە بیاریتز پشتڕاستکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، جەواد زەریف دەچێتە شوێنی کۆبوونەوەکانی جی٧ بەڵام پلانی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەمریکا دانەنراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی شەش وڵاتی دیکەی زلھێزی جیھان لەو شارەن کە جەواد زەریف سەردانی کردووە.
عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، سەردانەکەی زەریف بۆ بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکانی نێوان ھەردوو سەرۆکەکانی ئێران و فەرەنسا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی.
ئەم هەواڵە 4429جار خوێندراوەتەوە |