English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تڕەمپ لەسەر نامەکەی کۆمەلی 7 بۆ ئێران ڕازی نییە
2019-08-25 [01:22 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ئه‌مرۆ یەکشەممە نکۆلی کرد لەسەر نامەی کۆمەلەی 7 بۆ ئێران لەمەر پرۆگرامی ناوکی ڕازی بووبێت، ئەوەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا پێشتر باسیکردبوو.

تڕەمپ بەڕۆژنامه‌وانانی گووت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەیی کۆمەڵەی 7 لە بیاریتس لە فەرەنسا" من گفتووگۆم لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە" گوتیشی ئێمە دەستپێشخەری تایبەتمان دەبێت بەڵام ناشکرێت ڕێگری لەکەس بکەین بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ ئێراندا.

ئەم قسانەی تڕەمپ لەگەڵ قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا ناگونجێت ئەوەی پێشتر وتبووی وڵاتانی کۆمەلەی 7 قاڵبوون لەسەر ئەوەی چی بە ئێران بڵێین.

فرانس پریس پێشتر وتبووی ڕێبەرانی کۆمەڵی 7 هاوڕان لەسەر ڕاسپاردنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ گفتووگۆ و ئاڕاستەکردنی نامەیەك بۆ ئێران بەمەبەستی خۆلادان لەزیابوونی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

 





ئەم هەواڵە 1816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad