English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووتانی ئەمازۆن بەردەوامە
2019-08-25 [01:28 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاگری دارستانەکانی ئەمازۆن لە بەرازیل بەردەوامە و لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردووشدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار هێکتار لە درەختەکانی نێو دارستانەکە سووتاون.

پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ لێکۆڵینەوەی ئاسمانی بەرازیلی رایگەیاند لە سێ رۆژی رابردوودا هەزار و 663 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە، کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە لە نێو دارستانەکانی ئەمازۆن بوون، ئاشکراشی کردووە کە لە 48 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار هێکتار لە درەختەکانی نێو دارستانی ئەمازۆن سووتاون.

هاوکات ئاژانسی ناساش بە پشت بەستن بە وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاماژەی بە فراوانتربوونی ئاگری دارستانەکانی ئەمازۆن کردووە و رایگەیاند دووکەڵی ئاگری دارستانەکە سێ ملیۆن و 200 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئاسمانی کیشوەری ئەمریکای باشووری گرتووەتەوە.

دارستانەکانی ئەمازۆن 20%ی ئۆکسجینی زەوی دابین دەکات و سێ ملیۆن ئاژەڵ و رووەکی جیاوازی تێدا دەژی.





ئەم هەواڵە 1996جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad