ZNA – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد وڤیدیۆی ساتی هێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلی بڵاو كرده‌وه كه هێرشی كردبووه سه‌ر پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای قائیمی پارێزگای ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی زۆر به چه‌كدارانی حه‌شد كه‌وتووه.
حه‌شدی شه‌عبی له ڕۆژانی رابردوو روونیكردبووه‌وه، كه دوو فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و خاڵێكی سه‌ربازیی (لیوای 45)ـیان له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار كردووه‌ته ئامانج و به‌و هۆیه‌وه چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه".
حه‌شدی شه‌عبی سوپای ئیسرائیل به ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر خاكی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "ھێرشی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له كاتێكدا بووه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه پارێزگاری‌یان لێكراوه".
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له په‌رله‌مانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌رهاویشته‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت.



ئەم هەواڵە 11608جار خوێندراوەتەوە |