English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی : كه‌ركوك له‌ دۆخێكی نائاسایدایه‌
2019-08-26 [05:51 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەوان پێیانوایە ئێستا كەركووك لە دۆخێكی نائاسایدایە، بۆیە بەشداری لەو شاندەی پەرلەمان ناکەن کە بڕیارە بچێتە شارەکەو

 

لەمبارەیەوە ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ”دەستپێشخەرییەک كراوە تا سەردانی كەركووك بكرێت، بەڵام ئەم سەردانە بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك نییە و بە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانیش دۆخەكە ئاسایی نابێتەوە“.

 

ڕوونیشی کردەوە کە لە ئاستی باڵادا لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدای فیدرال، گفتوگۆ بە مەبەستی درووستکردنی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک هەیە.

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕەتی كردەوە كە فراكسیۆنەكەی بەشداری لە سەردانەكەدا بکات. گوتیشی: ”بەدڵنیاییەوە لەو سەردانەدا بەشدار نابین، چونكە فراكسیۆنی پارتی پێیوایە ئێستا كەركووك لە دۆخێكی نا ئاساییدایە“.

 

ئەوەشی نەشاردەوە کە چوونی شاندێک بەم شێوەیە، بە جۆرێک لە جۆرەکان، دان نانە بەو واقیعەی بەسەر کەرکووکدا سەپێندراوە، لە کاتێکدا ”لای ئێمە ئەو واقیعە رەت دەکرێتەوە“.

 

ئومێد خۆشناو دووپاتی کردەوە کە ئەو هەوڵەی پەرلەمان بە سەرکەوتوو نابینن، چونکە ”ئەو دۆخەی بەسەر کەرکووکدا هاتووە، زۆر لە ئیرادەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان گەورەترە، بە سەردانێکی چەند سەعاتیی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئاسایی نابێتەوە“.

 





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad