English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند كۆمپانیایەکی ئه‌ڵمانی بۆ جاری یەکەمە ئەم کارە لە کوردستان ئەنجام دەدەن
2019-08-26 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شاندێكی كۆمپانیای ئه‌ڵمانییه‌كان بێنه‌ هه‌‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كان تاووتوێ بكه‌ن.

ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووره‌كانی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند"رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو شاندێكی وڵاتانی بیانی كه‌ زیاتر له‌ ‌15 كۆمپانیای ئه‌ڵمانی ده‌بن دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ ژووری بازرگانیی هه‌رێم كه‌ته‌لۆكی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆیان له‌ پێشانگایه‌كدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و كۆمپانیا ناوخۆیییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیانبینێت و دواتر گرێبه‌ستیان بۆ كڕینی كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان پسپۆڕن له‌ ‌هه‌موو بواره‌كاندا و كۆمپانیای جۆراوجۆرن.

مانگی ڕابردووش شاندێكی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتنه‌ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆتۆكۆلێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانیی هه‌رێم كرد، ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ ‌بوو له‌ بواری ئابووریی هه‌رێمی كوردستاندا.





ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad