English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران كه‌شتیه‌كی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌كات
2019-08-26 [07:42 AM]

ZNA – هه‌ولێر


سوپای ئێران کەشتییەکی سەربازی دەنێرێتە باشووری یەمەن و به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانی کەنداوی عەدەن و دەریای عومان.

محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران رایگەیاندووە، کەشتیی سەربازیی ،سەهەند، گەیشتووەتە کەنداوی عەدە لە باشووری یەمەن،ئه‌م كه‌شتیه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی رێڕەوی کەشتیوانی کەنداوی عەدەن و دەریای عومان.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کەشتییەک و هەلیکۆپتەرێکی جۆری (خارک) یاوەریی کەشتییە سەربازییەکە دەکەن.

سعودیە و وڵاتانی کەنداو ئێران بە پاڵپشتی سەرەکیی دارایی و سەربازیی میلیشیاکانی ئەساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن دادەنێن.

حوسییەکان میلیشیایەکی شیعەمەزهەبی یەمەنین. چەندن جار باسیان لەوە کردووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی دارایی و لۆجیستییان دەکات.

 





ئەم هەواڵە 2230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad