English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاواره‌كانی موسل دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان جارێكی تر ئاواره‌ ده‌بنه‌وه‌
2019-08-26 [08:30 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئاوارە گەڕاوەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا، جارێکی دیکە ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، دەبنەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن و 600 هەزار عێراقی، کە نزیکەی 300 هەزار کەسیان خەڵکی مووسڵن، لە ئاوارەیی لە هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی عێراق، دەژین.

هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، نزیکەی 72 هەزار ئاوارەی مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا دوای رزگارکردنەوەی شارەکەیان لە ساڵی 2017، گەڕانەوە ناوچەکانیان، بەڵام بەهۆی خراپیی بارودۆخی مووسڵ و نەبوونی خزمەتگوزاری و بنەما سەرەکییەکانی ژیان، رۆژانە لانی کەم 25 خێزان دەگەڕێنەوە کەمپەکان.

جگە لە خراپیی بارودۆخی ژیان، دەست بەسەرداگرتنی شارەکە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی ئەو ئاوارانە، کە زۆرینەیان سوننە مەزهەبن و لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەبەوە رووبەڕووی سووکایەتی و دەستگیرکردن و کوشتن دەبنەوە.

بەهۆی شەڕی تائیفی و داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و پەنایان بۆ پێشمەرگە هێنا.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.





ئەم هەواڵە 7408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad