English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: پلانی چوونه‌ ناو رۆژهه‌ڵاتی فورات جێه‌جێ ده‌كین
2019-08-26 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆكی توركیا پێشبینی كرد، هێزه‌كانی وشكانی وڵاته‌كه‌ی به‌م نزیكانه‌ بچنه‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات.

ئه‌ردۆغان وتی، به‌هیوام كه‌س ویستی ئێمه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی سنورمان له‌گه‌ڵ سوریا له‌ تیرۆرستان تاقی نه‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆكی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، تاجی سه‌ركه‌وتن له‌ عێراق و سوریا تا ناوچه‌كانی دیكه‌، درێژ ده‌بێته‌وه‌، وتیشی، ئەگەر چوونه‌ ناو رۆژهەڵاتی فورات دوا بخەین، ناچارمان دەکەن کارێک لە دەرەوەی خواستی ئێمە ئه‌نجام بده‌ین، سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوبوون، پلانەکانمان دەخەینە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی، ناتوانیت ببیت به‌ پارتی توركیا به‌چوونه‌ پاڵ تیرۆریست له‌ شاخ، یۆنانییه‌كان له‌ ده‌ریا، ركابه‌ره‌كانی دیكه‌مان له‌ ئاسمان و چوونه‌ ریزی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ردان له‌ سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه‌كاندا.

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئینشائه‌ڵڵا تاجی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر خه‌باته‌كه‌مان كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ تا سووریاوه‌ و له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ تا ناوچه‌كانی دیكه‌، درێژ ده‌بێته‌وه‌.

 

ئه‌نادۆلۆ





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad