ZNA - هەولێر
ئەمرۆ دوشەممە ٢٦ی ئاب، عەلی رەبیعی گوتەبێژی حكومەتی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە بۆ لابردنی گەمارۆكانی ئەمریكا ھەوڵی خۆیان دەدەن و ئەوروپییەكان دەبێ ئەركە یاساییەكانیان بەپێی رێكەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ بكەن. رەبیعی راشیگەیاند كە سەردانی محەمەد جەواد زەریف بۆ فەرەنسا لەسەر داوای ئیمانوئێل ماكرۆن بووەو پەیوەندی بە لوتكەی جی 7 نەبووە. بەگوتەی ئامانجی وەزیری دەرەوەی ئێران بینینی سەرۆكی ئەمریكا نەبووەو تەنیا بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی فەرەنسا بووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad